كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 30ی تشرینی دووه‌م، په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه، به‌ڵام دوای نیو كاتژمێر ئاڵۆزی له‌ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا دروستبوو و دانیشتنه‌كه هه‌ڵگیرا بۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه.
دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان، ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر داوای ئێمه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان تایبه‌ت كراوه به پرسی مووچه و وه‌كو فراكسیۆنی پارتیش له په‌رله‌مانی كوردستان، یاداشتێك ئاڕاسته‌ی به‌غدا ده‌كه‌ین و به به‌ڵگه ده‌یسه‌لمێنین چه‌ند سته‌م له هه‌رێمی كوردستان كراوه.
وتیشی، پرسی مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن به‌غداوه به سیاسی كراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی پێ لاواز بكرێت، ئه‌وه‌ش واده‌خوازێت جیاوازییه‌كانمان وه‌لانێین و یه‌كهه‌ڵوێستی دروستبكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان ڕوویداوه، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بووه و داواشی كرد، هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به‌رپرسیارانه كاربكه‌ن و دۆخی ژیانی هاوڵاتیان و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاو بگرن و چیتر یاری به هه‌ست و سۆزیان نه‌كه‌ن.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه به ته‌پڵ لێدان و سناپ كردن له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان كێشه‌ی مووچه و كێشه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر نابن.
سه‌باره‌ت به ڕێككهوتنیشیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی پێكهێنه‌ری كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاشكرای كرد، كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه بۆ دابه‌شكردنی پله و پۆست ڕێكنه‌كه‌وتوون، بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان و چاره‌سه‌ری ده‌ستووری كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و به‌هێزكردنی هه‌رێمی كوردستان ڕێككه‌وتوون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی خۆیان قسه‌ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه به‌و ڕێككه‌وتننانه بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆڵ دابه‌شكردنه‌ی ئه‌و لایه‌نانه له‌ناو په‌رله‌مان كۆتایی پێبهێنرێت.