ئه‌میر حاته‌می: کاروانى بەرەوپێشبردنى وزەى ئەتۆمى ڕاناوەستێت
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ئەمڕۆ دووشەممە، 30ى تشرینى دووەم، ته‌رمی موحسین فه‌خری زاده، زاناى ئەتۆمى ئێران، کە هەینى ڕابردوو تیرۆركرا، لە تاران بەخاکسپێردرا
له‌ڕێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی “فه‌خری زاده”دا ئه‌میر حاته‌می، وه‌زیری به‌رگری ئێرانیش ئاماده‌بوو، وتی: “فه‌خری زاده، كاریگه‌ری زۆری هه‌بوو له به‌ره‌وپێشبردنی به‌رنامه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، به‌ڵام ئه‌و كاروانه به‌رده‌وام ده‌بێت و ڕاناوەستێت.”
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنێ پەرلەمانى ئێران، “پڕۆژەیاسای دەستپێشخەرى ستراتیژى بۆ هەڵوەشاندنەوەى سزاکان”ی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی پەسەند کرد و ئه‌وه‌ش دەرفەت به ئێران دەدات بەڕێژەى %20، یۆرانیۆم بپیتێنێت.