هه‌ولێر..كه‌سێك ده‌ستگیركرا “تلیاك”ی له‌ناو باری سه‌وزه‌دا شاردووه‌ته‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ هه‌ولێر ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 30ی تشرینی دووه‌م، له‌لایه‌ن بنكه‌ی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ ده‌روازه‌ی سنوری حاجی ئۆمه‌ران، تۆمه‌تبارێك به‌ دوو كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌.

ده‌شڵێت، تۆمه‌تبار (م، ڕ، ع)، مادده‌ هۆشبه‌ره‌كه‌ی له‌ناو پارچه‌ ئاسنێك شاردووه‌ته‌وه‌ و له‌ناو بارێكی سه‌وزه‌دا دایناوه‌ و ویستوویه‌تی هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستانی بكات‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، به‌پێی مادده‌ی (14) له‌ یاسای مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ تۆمه‌تباره‌كه‌ ڕێكخراوه‌ و ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ كراوه.

ھەواڵی زیاتر