هاتووچۆی هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ سه‌لامه‌تی شۆفێران ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌مێكی چڕ هه‌یه‌ له‌سه‌ر ڕێگای جووتسایدی هه‌ڵه‌بجه‌ – سه‌یدسادق، بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى پارێزگای هەڵەبجە، داوا له‌ شۆفێران ده‌كات بە وریاییەوە شۆفێرى بکەن.

ده‌شڵێت، ئاستی بینین كه‌مبووه‌ته‌وه‌، ڕێنماییەکانی هاتووچۆ جێبەجێبکەن و خێراییتان دابەزێنن بۆ خوار خێرایی ڕێگەپێدراو.

ماوەى چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکى بەفر و باران بارین زۆرینەی ناوچەکانى هەرێمى کوردستانى گرتووەتەوە.

ھەواڵی زیاتر