هه‌ریر..پیاوێك كچێكی 13 ساڵ له بری قه‌رز بۆ خۆی ده‌بات
شه‌وی ڕابردوو، پیاوێكی ته‌مه‌ن 40 ساڵ له هه‌ریر، كه سێ ژنی تر و منداڵیشی هه‌یه، له‌بری “قه‌رز”، کچێكی تەمەن 13 ساڵ له‌خۆی ماره ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده و قه‌رزی لای باوكی كچه‌كه‌یه.
به‌هار مونزیر، چالاكی بواری مافه‌كانی ژنانیش ده‌ڵێت، ئەو کچە یەکێکە لە منداڵترینەکان ئافره‌ته‌كان كه بیستبێتم بەشوودرابێت و هاوسەرگیرییەکەشی لەبری قەرزبووە، به‌هۆی ئه‌وه‌ی باوکی کچەکە پێنج ملیۆن دینار قەرزاری ئەو پیاوە بووە، کە شەوی ڕابردوو هاوسەرگیری لەگەڵ کچەکەدا کردووه.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه، ڕێکخراوی خەڵکیش بۆ گەشەپێدان، لەڕێگەی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسبووکەوە بە دروشمی “دەستدرێژی سێکسی بە ناوی هاوسەرگیریەوە ڕاگرن”، داوایه‌كی ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیان كردووه و داوا ده‌كه‌ن، هەمووان یەك دەنگ بن بەرامبەر ئەم کردەوە نامرۆڤانەی كه ڕۆژانە ڕوودەدەن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی 16 ڕۆژی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان ڕاگه‌یه‌ندراوه، دوێنێ هه‌ینیش، ئاشكرابوو كه پیاوێكی ئێزدی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچێكی 14 ساڵاندا كردووه و ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه و ناچاركرا لێی جیاببێته‌وه.