ڤیدیۆ.. رەبعەڵڵا بە تێڵا کچان لە سەنتەرێکی مەساج دەردەکەن
گرووپی پەڕگیری ڕەبعەڵڵای عێراق، کۆمەڵێک کچ بە لێدان و تێڵا وەشاندن لە سەنتەرێکی مەساج دەکەنە دەرەوە و دواتریش سەنتەرەکە دەسووتێنن.
سەنتەرەکە ناوی “شیلان”ە، کەوتۆتە نهۆمی سێیەمی هۆتێلی ‘جەبەل بەیروت’ لە ناوچەی کەڕڕادە. بەرگریی شارستانی دەڵێت، هەشت تیمیان بەشداربوون بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە و نەیانهێشتووە بگاتە نهۆمەکانی دیکەی هۆتێلەکە.
گرووپی ڕەبعەڵڵا، رێکخراوێکی نوێی نزیک لە حەشدی شەعبییە و بانگەشەی ڕێگری لە سەنتەری مەساج و مەیخانە و قومارخانەکان دەکات