پیاوێک هاسەرگیری لەگەڵ کچێکدا دەکات کە لە منداڵەکانی خۆی بچووکترە

لە سنووری شنگالی باشووری کوردستان، پیاوێکی تەمەن 51 ساڵان هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکدا دەکات کە تەمەنی 14 ساڵانە و چەند ساڵێک لە منداڵەکانی خۆی بچووکترە.

شێخ جووقی سەلۆ تەحسین، پیاوێکی تەمەن 51 ساڵانی دانیشتووی کۆمەڵگای دۆمیزە لە سنووری شنگال و کوردی یەزیدیە، هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی خوار تەمەن 18 ساڵان کردووە بە ناوی “ئەلیس” و ئێستا مارەبڕییەتی.

هەرچەندە دینی ئێزدی ڕێگە بە هاوسەرگیری منداڵ نادات و لە حکومەتیش مارە نابڕێت، بەڵام شێخ جووقی بە ڕێگەی کۆمەڵایەتی ئەلیسی مارەکردووە.
شێخ جووقی پێشتر ژنی هێناوە و منداڵەکانی لە سەرووی بیست ساڵییەوەن. ئێستاش ئەم هاوسەرگیرییە دەنگی داوەتەوە و لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی چارەسەرێک بدۆزنەوە یان هەڵی بوەشێننەوە.

ھەواڵی زیاتر