كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
شەوی ڕابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی سنووری ناحیەی باتیفای سەر بە قەزای زاخۆیان کرد و به‌هۆیه‌وه زیانێكی زۆر به كاره‌با و بۆری ئاوی گونده‌كان كه‌وت.
محه‌ممه‌د موراد، به‌رپرسی لیژنه ناوچه‌ی باتیفای پارتی به باڵكێشی وت، دره‌نگانی شەوی ڕابردوو تا نزیكی به‌ره‌به‌یان فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا چه‌ند جارێك به چڕی بۆردومانی گوندی (بانکای سەروو) و (بانکای خواروو)یان کرد، به‌و هۆیه‌شه‌وه زیان به كاره‌با و بۆری ئاوی گونده‌كان كه‌وت.
وتیشی: “بۆردومانەكە چەند كاتژمێرێك بەردەوام بووە، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.”
باسی له‌وه‌شكرد، بۆردومانی فڕۆكه‌كان ترس و دڵه‌ڕاوكێی لای دانیشتووانی ئه‌و گوندانه دروستكردووه و ئه‌مڕۆش موختار و دانیشتووانی ئه‌و دوو گونده سه‌ردانیان كردوون و نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیوه و وتوویانه گونده‌كانیان چۆڵده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، هێزێكی زۆری پێشمه‌رگه كه پێكهاتوون له سوپاكانی 4 و 6ی زێره‌ڤانی له‌سنووری ناحیه‌ی باتیفا جێگیربوون و لیوای پاسه‌وانی سنوریش له‌وێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه فه‌رمانگه‌ی كاره‌بان هێناوه و سه‌رقاڵی چاككردنه‌وه‌ی كاره‌بای هه‌ردوو گونده‌كه‌ن و بۆری ئاوی ماڵانیش كه زیانی پێگه‌یشتووه، هه‌ر ئه‌مڕۆ چاكده‌كرێنه‌وه.