حكومه‌ت داوایه‌ك له‌ پارێزگاری به‌ وه‌كاله‌تی هه‌ولێر ده‌كات

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 22 ی تشرینی دووەم، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت و تیمی پارێزگا و به‌رپرسی یه‌كه‌ ئیدارییه‌كان و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كانی هه‌ولێر كۆبووه‌ته‌وه‌ و داوایکردووە، بەهەمان ڕوحیەت و دڵسۆزی و لەخۆبردوویی و لەسەر ڕێگای فرسه‌ت سۆفی بەردەوامی بەکارەکان بدرێت.

وتووشیه‌تی، “وەکو سەرۆکایەتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئامادەین هەموو هاوکاری و پاڵپشتییەک پێشکەشبکەین بەهەموو لایکمان نەهێڵین هیچ کەلێنێک لەکارەکان دروست ببێت.”

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تیمی پارێزگا و تەواوی یەکە ئیدارییەکان و فەرمانگەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دڵنیاییان داوه‌ كه‌ بەهەمان ڕۆحیەتی پارێزگاری کۆچکردوو کارەکان ئه‌نجامبده‌ن.

ھەواڵی زیاتر