كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
به‌هار مه‌حمود، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی گۆڕان، له‌باره‌ی هه‌وڵی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی كوردی ناو په‌رله‌مانی عێراقه‌وه كه بانگه‌شه بۆ گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر به‌غدا به باڵكێشی وت: “ڕێزی زۆرم بۆ هه‌وڵی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵه نه‌زۆكه و سه‌رناگرێت.”
وتیشی: “به‌نده وه‌ك كه‌سێكی یاسایی له‌م بابه‌ته ده‌ڕوانم و ئه‌مه به‌پێی یاسا ڕێگه پێنه‌دراوه، چونكه به‌پێی ده‌ستوور ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان دانپێدانراون و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسه له دابینكردنی مووچه بۆ فه‌رمانبه‌ران.”
سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانی عێراق له‌م پرسه‌دا، وتی: “په‌رله‌مانی عێراق ناتوانێت ئه‌و كاره بكات و جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، كه په‌رله‌مانی عێراق ته‌نانه‌ت له یاسای بودجه‌شدا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه بڕگه‌یه‌ك زیاد بكات، ئه‌گه‌ر پابه‌ندیی دارایی تێدابێت و حكومه‌تی عێراق ڕه‌زامه‌ندی نه‌دات.”
باسی له‌وه‌شكرد، “كه حكومه‌تی عێراق ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی بووه‌ته‌وه و ناتوانێت ئه‌و پابه‌ندییه داراییه بۆ خۆی دروستبكات، چونكه ئه‌وكات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ داهاتێكی ڕاده‌ست ناكات و ئه‌ویش ئه‌و كاره ناكات و وتیشی، حكومه‌تی عێراق ته‌نها مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كات.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “كه ده‌بێت له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵه‌كان و فشاره‌كان زیاتر بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بتوانێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌كاتی خۆیدا بدات.”