ڕاوێژکاری باڵای بەرگریی بەریتانیا: كورد پابه‌نده‌ له‌ به‌گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆر و سوپاسم كردوون

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، سێر جۆن لۆریمەر، ڕاوێژكاری باڵای به‌رگری به‌ریتانیا له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا كردووه‌ و ده‌ڵێت، سه‌ردانه‌كه‌م بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ سێ مه‌به‌ست بوو، كه‌ بریتی بوون له‌ سوپاسکردنی کورد بەرانبەر پابەندبوونیان لە بەگژداچوونەوەی داعش، جەختکردنەوە لە پێویستی ئەنجامدانی چاکسازییەکی بڕواپێکراو لە بواری ئەمنی و گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ھەماھەنگی سەربازی و پەروەردەیی و سودەکانی.”

‏ده‌شڵێت، “لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و شۆرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە باسی گرنگی گەیشتن به‌ ڕێککەوتنمان له‌نێوان ھێزە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان لەپێناو پێشکەوتنی چاکسازی و یەکخستن و کۆنتڕۆڵی ھێزەکانی پێشمەرگە كردووه‌.”

باسی له‌ كۆبووه‌نه‌وه‌كانیشی له‌‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ مسته‌فا سه‌ید قادر و جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگرانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌، ده‌ڵێت، “باسی بەرەنگاربوونەوەی داعشمان کردووە.”

ھەواڵی زیاتر