كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 198ی تشرینی دووه‌م، حاجى ئەحمەد سۆفى، كه ساڵی 1881 له‌دایكبووه و بەتەمەنترین پیاوى کورده، له گوندى “قشڵاخ”ى مزەخەرى شاری سەقزی ڕۆژهه‌ڵاتی كووردستان، له ته‌مه‌نی 139 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ئاژانسی هه‌واڵی میهری ئێرانی ده‌ڵێت، “ساڵی 2016 سەرژمێرییەکى گشتی ئەنجامدراوە و حاجى ئەحمەد سۆفى، وەکو بەتەمەنترین پیاوی كورد تۆماركراوه، دواى ئەویش ژنێکی تر به پله‌ی دووه‌م دێت، کە تەمەنى 127 ساڵ لە پارێزگاى خۆراسانی ئێران ده‌ژی و تائێستا هەواڵى مردنى بڵاونەکراوەتەوە.”