فڕۆكه‌كانی توركیا بۆردومانی گونده‌كانی ئاكرێ-یان كرد
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
فڕۆکە جەنگییەکانی توركیا گوندەکانی دینارتەی سەر بە قه‌زای ئاکرێ-یان بۆردمان کرد و به‌هۆیه‌وه زیان بە خانووی به‌شێك له هاوڵاتیان کەوت.
دره‌نگانی شەوی ڕابردوو فڕۆکه جه‌نگییه‌كانی تورکیا گوندەکانی (بامشمشان و شەهێ)ی سەر بە ناحیه‌ی دینارتەی قه‌زای ئاکرێ-یان لە پارێزگای دهۆک بۆردمان کردووه.
لەئەنجامی ئەو بۆردمانه‌كه خانووی به‌شێك له هاوڵاتیانی ناوچه‌كه زیانیان پیگەیشتووەو دیواری ماڵەکانیان درزیان بردووە و دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکانیشیان شکاون.