پڕۆژەی جووتسایدی کەلار – دەربەندیخان 42% کارەکانی ته‌واو بووه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، کارکردن لە پڕۆژەی دروستکردنی ڕێگای جووتسایدی کەلار- دەربەندیخان بەردەوامە و قۆناغی قیرتاوکردن لە پڕۆژەکەدا ئەنجام دەدرێت.

ده‌شڵێت، لەئێستادا پڕۆژەکە 42% کارەکانی ته‌واو بووه‌ و بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی گەرمیان سەرپەرشتی دەکات و کۆمپانیای “بێشکان” جێبەجێی ده‌كات.

ماوەی مانگێکە پڕۆژەکە بەگەڕخراوەتەوە و لە کۆتایی مانگی ئەیلولی ڕابردووشدا، به‌ فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حکومەتی ھەرێمی كوردستات، بڕی 20 ملیار دینار بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە تەرخانکرا.

ھەواڵی زیاتر