قوباد تاڵه‌بانی: له‌گه‌ڵ فرسه‌ت سۆفی بەردەوام بەبێ دەنگی پێکەوە ئاگر و ناکۆکی سیاسیمان دەکوژاندەوە

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دكتۆر فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی هاوخه‌می بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، “زۆر بەداخەوە ئەمڕۆ خزمەتکارێکی جوان و دڵسۆزی کوردستان و بە تایبەت هەولێرمان لێ ڕۆیشت، کە بەردەوام بەبێ دەنگی پێکەوە ئاگر و ناکۆکی سیاسیمان ئەکوژاندەوە.”

دەقى هاوخه‌مییه‌كه‌:  

بە‌ڕێزان كە‌سوكار و بنە‌ماڵە‌ی كۆچكردوو كاك فە‌رسە‌ت سۆفی  

زۆر بەداخەوە ئەمرۆ خزمەتکارێکی جوان و دڵسۆزی کوردستان و بە تایبەت هەولێرمان لێ رۆیشت.  

فەرسەت سۆفی نەک تەنها کەسێکی کارا و دڵسۆز و خەمخۆر بوو، بەڵکو هاوڕێشم بوو. کەسێک بوو کە بەردەوام بە بێ دەنگی پێکەوە ئاگر و ناکۆکی سیاسیمان ئەکوژاندەوە. هەمیشە پەرۆشی یەکڕیزیی سیاسیی کوردستان بوو. دەستی هەبوو لە هەموو رێککەوتن و هەنگاوەکانی ئەم چەند ساڵەی رابردوو لەپێناو ئارامیی و تەبایی نێوان یەکێتی و پارتی. کەسێک بوو نەدەترسا راستییەکان بە سەرووی خۆی بڵێ، نەشدەترسا هەڵوێستی جوامێرانە بنوێنێت.  

راستە کاک فەرسەت سەرکردایەتی پارتی بوو، پارێزگاری هەولێر بوو، بەڵام تەنها هی هەولێر و پارتی دیموکراتی کوردستان نەبوو، کاک فەرسەت، هی هەمووان بوو و لە دەست هەمووان رۆیشت.  

رۆحی شاد بێت.  

ھەواڵی زیاتر