ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا موشه‌كباران كرا

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

شه‌وی ڕابردوو ژماره‌یه‌ك موشه‌ك ئاڕاسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كراو سوپای عێراقیش له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، بەهۆی موشەکەکانه‌وه‌ منداڵێک كوژاوه‌ و 8 كه‌سیش برینداربوون.

ده‌شڵێت، موشه‌كه‌كان ئاڕاسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا كراون، به‌ڵام لەڕێگەی سیستەمی دژە موشەکییه‌وه‌ ئاڕاستەیان گۆڕدراوە.

ئاماژە بەوەشكراوه‌، كه‌ به‌هۆی موشه‌كه‌كانه‌وه‌ دوو كارمه‌ندی هێزە ئەمنییەکانی عێراقیش لەنزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا برینداربوون.

ھەواڵی زیاتر