سه‌ڵاحه‌دین..23 كه‌س به‌ مادده‌ی 4ی تیرۆر ده‌ستگیركران

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، “به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سه‌ڵاحه‌دین هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینی به‌رفراوانیان ده‌ستپێكردووه‌ و توانیویانه‌ 23 تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن، كه‌ 4 كه‌سیان به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر داواكراو بوون.”

ده‌شڵێت، “تۆمه‌تباره‌كان لیكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه‌ و سه‌رجه‌میان ڕه‌وانه‌ی دادگا كراون، بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی.”

هاوكات، هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ستگیركردنی سێ چه‌كداری داعشی له باكووری شاری موسڵ ڕاگه‌یاند.

ھەواڵی زیاتر