بڕیاری داخستنی ده‌روازه‌ “نافه‌رمییه‌كان” هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

دوێنێ دووشه‌ممه‌، 16ی تشرینی دووه‌م مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڕیاری داخستنی سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ “نافه‌رمییه‌كان”ی عێراقی دا.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومركی هه‌رێمی كوردستان به‌ تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند، “بڕیارەكه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ھەرێمی كوردستان ناگرێتەوە و مه‌به‌ست له‌و بڕیاره‌ داخستنی ئه‌و‌ ده‌روازانه‌ی عێراقه‌ كه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌ نافه‌رمییه‌كانی عێراقدان.”

باسی له‌وه‌شكرد، “ده‌روازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ فه‌رمی و نافه‌رمییه‌وه‌ له‌ژێر هێزی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندایه‌ و له‌لایه‌ن حكومەتی عێراقیشه‌وه‌ دانیان پێدانراوە، وتیشی، ده‌روازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری كاركردنی بۆ ده‌ركراوه‌ و دوا بڕیاریش بۆ هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له‌و ده‌روازانه،‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ ده‌درێت.”

ھەواڵی زیاتر