سلێمانی..سێ‌ پرۆژە به‌ بڕی نزیكه‌ی 6 ملیار دینار جێبەجێ دەكرێت

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، لەسەر بودجەی 8%ی داهاتی كارەبای پارێزگای سلێمانی، بەبڕی زیاتر لە 5 ملیار و 800 ملیۆن دینار 3 وێستگەی مۆبایلی جێبه‌جێده‌كرێت.

كاره‌بای سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئامانج لە پڕۆژه‌كان بەرزكردنەوەی تونای دابەشكردنی كارەبا و كەمكردنەوەی بارگرانی سەر فیدەرەكانە.”

كاره‌بای سلێمانی، شوێن و كاتی ته‌واوبوونی پرۆژه‌كانی ئاشكراوه‌ كردووه‌ و ده‌ڵێت، پرۆژه‌كان له‌ شاری سلێمانی و چەمچەماڵ و سەیدسادق جێبەجێ دەكرێت و لەماوەی 400 ڕۆژدا تەواو ده‌كرێن.

ھەواڵی زیاتر