دوای ئەوەی کۆمپانیایەکی ئەمریکا تاقیکردنەوەی ڤاکسینی بە سەرکەوتوویی راگەیاند، نرخی نەوت بەرزبووەوە و زێڕیش دابەزی.
نرخی نەوت بە رێژەی 3٪ زیادیکرد و نەوتی برێنت گەیشتە 44 دۆلار و نەوتی تەکساسیش گەیشتە 41 دۆلار.
هاوکات، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 20 دۆلار دابەزی.
کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریکی رایگەیاند، ڤاکیسنی کۆرۆنای بە سەرکەوتوویی تاقیکردووەتەوە کە 94.5٪ کاریگەریی لەسەر تووشبوو دەبێت.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر