عێراق..ڕێژەی هەژاری بەرزتر دەبێتەوە

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

بانكی نێودەوڵەتی ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئاشكرای كردووه‌، “بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و قەیرانی دارایی، ئاستی هەژاری لە عێراق بە ڕێژەی 7% بۆ 14% بەرزبووه‌ته‌وه‌ و ئەوەش كاریگەری لەسەر ژیانی زیاتر لە پێنج ملیۆن هاوڵاتی دەبێت.”

بانكی نێودەوڵەتی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، “”تائێستا ژمارەی هەژاری لە عێراقدا 10 ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە و ئەگەری ئەوەش هەیە بەشێك لە هاوڵاتیان كارەكانیان لەدەست بدەن و به‌شێكیشیان هیچ كارێكیان ده‌ست نه‌كه‌وێت.

ھەواڵی زیاتر