سلێمانی..لەسەر سکاڵاى هاوڵاتیان سەگێک ڕزگار كرا

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

شۆڕش کەمال، نوێنەری بەرێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سێمانی ڕایگەیاند، لەڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئاژەڵدۆستانى سلێمانییەوە لیژنە هاوبەشەکان ئاگادار كرایه‌وه‌ لە هه‌بوونی سەگێکى جۆری (مەڵتیس) له‌ یەکێک لە سەیرانگاکان، کە لە ژینگە و تەندروستییەکى خراپدا بووە و شوێنى مانەوەکەى شیاوى جۆرى ئاژەڵەکە نەبووە.

شۆڕش كه‌مال ده‌شڵێت، “دواى به‌دواداچوون و سەدانكردنی شوێنەکە ده‌ركه‌وتووه‌، سەگەکە‌ له‌ دۆخێكی زۆر خراپدایه‌ و ته‌نانه‌ت به‌پێی پێویست خواردنی ڕۆژانەى ته‌ندرووستی بۆ دابین نه‌كراوه‌.”

وتیشی، “لیژنه‌كه‌ خاوه‌نی ئاژه‌ڵه‌كه‌ی ئاگاداركردوووه‌ته‌وه‌‌ كه‌ ده‌بێت ئاژه‌ڵه‌كه‌ لەو ژینگە نەشیاوە بگوازێته‌وه‌ بۆ ماڵەکەى خۆی و بەشێوازێکى تەندروست و شیاو بەخێوى بکات، چونكه‌ ئه‌و جۆره‌ ئاژه‌ڵه‌ ماڵییه‌ و له‌ناو ماڵدا به‌خێوده‌كرێت و ژینگەى تایبەتى پێویستە.”

ھەواڵی زیاتر