سەرۆکوەزیرانی به‌ریتانیا كه‌ره‌نتین كرا

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوکردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت، “تەندروستیی جۆنسۆن باشە و هیچ نیشانەیەکی توشبوونەوەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی تێدا نییە.”

ده‌شڵێت، “بۆریس جۆنسۆن، خۆی کەرەنتینە کردووە و لە نووسینگەی سەرۆکایەتی وەزیرانەوە بەردەوام دەبێت لەسەر کارەکانی.”

بۆریس جۆنسۆن، سه‌رۆكووه‌زیرانی به‌ریتانیا، لە ٢٧ی ئایاری ڕابردوو، پشكننینی كۆرۆنای ئه‌نجامداو پۆزەتیڤ دەرچوو، لە 5ی نیسانی ڕابردووشدا، گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە و ئۆکسجینی بۆ به‌سترا و بەهۆی خراپی ڕه‌وشی تەندروستییەوە خرایە ژێر چاودێری چڕەوه‌ و ١٢ی نیسانی ڕابردوو، نەخۆشخانەی جێهێشت و دوای نزیکەی دوو هەفتە گەڕایەوە سەر کارەکەی.

ھەواڵی زیاتر