خانه‌قین..ژماره‌یه‌ك چەكداری داعش دەستگیر كران ویستوویانه‌ ئه‌م كاره‌ بكه‌ن

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

لیوای 23ی حەشدی شەعبی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، “دوای وەرگرتنی زانیاری ورد لەلایەن هێزەكانیانەوە، توانراوە 11 چەكداری داعش ده‌ستگیربكه‌ن، كه‌ لەشێوەی گروپێكی ڕێكخراودا لەسنوری خانەقین كاروچالاكییان ئه‌نجامداوه‌. “

ده‌شڵێت، “ئەو چه‌كدارانه‌ پلانیان هەبووە كە لە ڕۆژانی داهاتوودا كردەوەی تیرۆرستی لەسنوری قەزای خانەقین ئەنجام بدەن و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانیشیان ته‌واو كردووه‌.”

ھەواڵی زیاتر