وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: داخستنی قوتابخانه‌كان كاریگه‌ری باشیان هه‌بووه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی كوردستان لە كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “مانگی سووری عێراقی و كۆنسوڵخانەی ئیمارات لە ھەرێمی كوردستان، ھاوكاری تەندروستییان پێشكەش بە كوردستان كردووه‌.”

 وتیشی، “هاوكارییه‌كان بریتیین لە 10 ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانس و پێداویستی تەندروستی، پێشتریش مانگی سووری ئیماراتی ھاوكاری ھەرێمی كوردستانیی كردووە بۆ ئاوارە و پەنابەران.”

باسی له‌وه‌شكرد،، “داخستنی قووتابخانه‌كان و توندكردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزی كاریگەری باشیان ھەبووە لەسەر كەمبوونەوەی ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا، به‌ڵام هێشتا ڕێژه‌ی توشبوون و مردن به‌كۆرۆنا به‌رزه‌ .”

ھەواڵی زیاتر