وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: بكوژانی هیشام هاشمی لەلایەن ھەندێک لایەنەوە بە قاچاخ براونەتەوە دەرەوەی عێراق
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ئەحمەد موللا تەڵاڵ، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند، “بكوژانی ھیشام ھاشمی دوو كه‌سن و دوو ماتۆڕسكیلیان پێبووه و ماتۆڕسكیله‌كان له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه دۆزراونه‌ته‌وه و بكوژه‌كانیش ناسراونه‌ته‌وه.”
ئاشكراشی كرد، بکوژەکان لەلایەن ھەندێک لایەنەوە بە قاچاخ براونەتە دەرەوەی عێراق و وتی، “مستەفا کازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بەڵێنیداوه ئەو تاوانبارانەی کە ھەڵاتوون بۆ دەرەوە دەستگیر بکرێن و سزای توند بدرێن.
ڕۆژی 6ی ته‌مموزی ئه‌مساڵ، ھیشام ھاشمی، شرۆڤه‌كاری ئه‌منی عێراق لە بەردەم ماڵەکەی خۆی لە ناوچەی زەیونەی شاری بەغدا، لەلایەن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه تیرۆركرا.