یه‌كێك له‌ دۆسته‌ نزیكه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د كۆچی دوایی كرد

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئەمڕۆ دووشەممە، 16ی تشرینی دووه‌م، میدیای فه‌رمی حكومه‌تی سوریا، مردنی وەلید موعەلیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریای ڕاگه‌یاند.

وەلید موعەلیم، ساڵی 1941 لە شاری “دیمەشق”ی پایتەختی سوریا لەدایکبووە، ساڵی 1963 لە زانکۆی قاهیرە بەکالۆریۆسی لە ئابوریدا بەدەستهێناوە، ساڵی 2006 بووە بە وەزیری دەرەوەی سوریا، ساڵی 2012 و دوای تێكچوونی دۆخی سوریا به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندان و دروستبوونی شه‌ڕی ناوخۆییه‌وه‌،، پۆستی جێگری سەرۆکوەزیرانی سوریاشی وەرگرتووە، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ ته‌مه‌ننی 79 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

ھەواڵی زیاتر