ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین..پرۆژه‌یه‌كی 181 ملیۆن دیناری جێبەجێ دەكرێت
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: “بۆ چارەسەركردنی بارزۆری چەند محەویلەیەك لە چەند گەڕەكێكی سنووری ئیدارەی ڕاپەرین، بە بڕی (181) سەد و هەشتاو یەك ملیۆن و سەد و چل و نۆ هەزار و هەشت سەد دینار، پرۆژەیەكی كارەبا جێبەجێدەكرێت.”
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لەسەر بودجەی داهاتی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی و بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كدا واژوو كراوه، لەسنوری ئیدارەی ڕاپەرین پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با جێبه‌جێده‌كرێت كه بریتییه له، چارەسەكردنی بارزۆری گەرەكەكانی كاروخ و دابان و چەند گەرەكێكی تر لەرانیە و دانانی محاویلەیهك بۆ گوندی دەربەند/وێستگەی 5ی ئازار فیدەری1.
كاره‌بای سلێمانی ناوی كۆمپانیای جێبه‌جێكار و كاتی ته‌واوبوونی پرۆژه‌كه‌ی ئاشكرا كردووه و ده‌ڵێت، پرۆژه‌كە لەلایەن كۆمپانیای (ژیكاڵ)ه‌وه جێبەجێدەكرێت و لەماوەی (75) ڕۆژدا تەواو ده‌بێت.