ئێران: ئەمریکا لە هەوڵی ڕێکخستنەوەی گروپە توندڕەوەکاندایە لە ناوچەکە
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
محەمەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران، له‌گه‌ڵ جومعه عیناد سه‌عدون، وه‌زیری به‌رگریی عێراق كۆبووه‌وه و دوای كۆبوونه‌وه‌كه، ڕایگه‌یاند، “عێراق بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو بەرەو ڕووی چەندین هەڕەشە و پیلانگێڕی بووەتەوە و دوای سەرهەڵدانی داعش‌یش تاران پشتیوانی و هاوكاری بەغدای کردووە.”
ووتیشی: “له‌ئێستادا کە ئەمریکا لە هەوڵی ڕێکخستنەوەی گروپە توندڕەوەکاندایە، توندکردنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران دەبێتە هۆی دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری زیاتر بۆ عێراق.”
دوێنێ شەممە، 14ی تشرینی دووه‌م، جومعه عیناد سه‌عدون، وەزیری بەرگریی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای سەربازی گەیشتە تاران و لەگەڵ سه‌رتیپ حاته‌می، وه‌زیری به‌رگری ئێران کۆبووەوە.”