رێواز فایەق: سێ سەرۆکایەتییەکە پێشوازی لە داواکارییەکەی یەکێتیی کرد

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان پێشوازیان لە داواکارییەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و لایەنەکان کرد بەوەی کە کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ وەزیرەکان، سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان و ئەندامانی لیژنەی دارایی دواخست.
ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی” سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان پێشوازییان کرد لە داواکارییەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و لایەنەکان بەوەی کە کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ وەزیرەکان، سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان و ئەندامانی لیژنەی دارایی دواخست. بەڵام کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، کە کۆبوونەوەیەکی راوێژکارییە”.

رێواز فایەق وتیشی: ئێستا زەمینەسازی دەکەین بۆ کۆبوونەوەی داهاتوو، ئامانجمان ئەوەبوو بەرجەستەی ئەو یەکهەڵوێستییەی بەغدا بکەین و دیراسەی دۆخی خۆمان دەکەین بۆ ئەوەی بزانین دەتوانین چیبکەین بۆ ئەم دۆخەی ئێستا هەیە.

ھەواڵی زیاتر