كاروان كهلاری/ باڵكێش
بەرێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانی لەبارەی مامەڵەی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی بۆ “یەکەمجار” ئاگادارییەكی بڵاوكردهوه و ڕایگهیاند، “لەسەر بڕیاری بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی عێراق، مامەڵەی دەرھێنانی کارتی نیشتیمانی “یهكهمجار” ناكرێت، لە بەرێوەبەرایەتی ڕهگهزنامه و فەرمانگەکانی تری سەر بە بەرێوەبەرایەتیمان.”
ڕهگهزنامهی سلێمانی دهشڵێت، هاوڵاتیان تەنھا بۆ ئەم مامەڵانە دهتوانن سەردانمان بكەن:
١- مامەڵەی ھاوسەرگیری
٢- مامەڵەی جیابوونەوە
٣- مامەڵەی منداڵی تازە لە دایکبوو
٤- مامەڵەی مردن
٥- مامەڵەی تێکچوونی پێناسی باری شارستانی و کارتی نیشتیمانی
٦- مامەڵەی ونبوونی پێناسی باری شارستانی و کارتی نیشتیمانی
باسی لهوهشكرد، “ئەو قوتابیانەی كه دهیانهوێـ مامەڵەی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگاکان بكهن، دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی بکەن، بهمەبەستی دەرهێنانی ڕەگەزنامە، بەو مەرجەی نوسراوی فەرمییان پێبێت”.