وەزیری بەرگری عێراق له‌ ئێرانه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

به‌شێك له‌ میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 14ی تشرینی دووه‌م، جومعه‌ عناد سه‌عدون، وەزیری بەرگری عێراق، لەسەر داوای ئەمیر سەرتیپ حاتەمی، وەزیری بەرگری ئێران سه‌ردانی تارانی كردووه‌.”

میدیا ئێرانییه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، “كه‌ هەردوو وەزیرانی به‌رگری ئێران و عێراق لەبارەی هەماهەنگی زیاتری سەربازی هەردوو وڵات گفتوگۆ دەکه‌ن و كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌زیری به‌رگری به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای تری ئێراندا.”

ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه‌، “كه‌ یاداشتی لێکتێگەیشتن لەبارەی چەند پڕۆژەیەکی سەربازی نێوان هەردوولوه‌ا واژۆ دەکرێت.”


ھەواڵی زیاتر