وەزارەتی تەندروستی بۆ باڵکێش: چارەسەرە رووسییەکەی کۆرۆنا گەیشت

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چارەسەرە رووسییەکەی کۆرۆنا گەیشتۆتە بەغدا و بەمزووانە دەگاتە هەرێمی کوردستانیش.

محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە  تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، چارەسەرە رووسییەکە بەپێی گرێبەستێکی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی رووسیا گەیشتۆتە بەغدا و تاقیکردنەوەی لەسەر کراوە و دەرکەوتووە کاریگەری ئەرێنی لەسەر نەخۆش دەبێت.

وتیشی : بەم نزیكانە چارەشەرەكە دەگاتە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستان و بە بێ بەرامبەر بۆ نەخۆشەكان بەكار دەهێنرێت

تائێستا پێکوتەیەک بۆ کۆرۆنا نەدۆزراوەتەوە، بەڵام رووسیا دەرمانێکی نوێی بەناوی Avifavir بۆ لاوازکردنی کۆرۆنا بەرهەمهێناوە.

ئەڤیفاڤیر دەرمانێکی دژەڤایرۆسە و ئەندامی گرووپێکی ناسراوی دژەڤایرۆسەکانە، پێشتر لە یابان لە چارەسەری ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزا بەکارهاتووە و کاریگەرییەکی باشی هەبووە.

ھەواڵی زیاتر