حكومه‌تی عێراق ئه‌م كاره‌ نه‌كات ئه‌مریكا باڵیۆزخانه‌كه‌ی له‌ به‌غدا داده‌خات

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

جیمس جێفری، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا ڕایگه‌یاندووه‌، “ئەگەر حکومەتی عێراق سنوورێک بۆ ئەو ھێرشانە دانەنێت کە دەکرێنە سەر نێردە و ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا باڵیۆزخانه‌كه‌ی له‌ به‌غدا دابخات.”

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، “ھێشتا پرسی داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە ئارادایە و ئەوە کارێکی له‌پێشینه‌یه‌ و بیری لێكراوه‌ته‌وه‌.”

له‌ماوه‌كانی ڕابردوودا چەند جارێك ھێرشی موشەکی كرایه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا نوێنه‌رایه‌تی و كۆنسوڵخانه‌ی وڵاتان له‌ به‌غدا و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش ھۆشداریدا، كه‌ ئەگەر مستەفا کازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌و هێرشانه‌ نه‌وه‌ستێنێت، ئه‌وه‌ باڵیۆزخانەکەیان له‌ به‌غدا دادەخەن.


ھەواڵی زیاتر