عێراق..ده‌نگۆی دیارنه‌مانی 4 ملیۆن كارتی ده‌نگدان بڵاوده‌بێته‌وه
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
وته‌بێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگه‌یاندووه، “سەبارەت بە وەرنەگرتنه‌وه و دیارنه‌مانی ژمارەیەک کارتی دەنگدان نوسراوێكمان پێشکەش کردووە و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانیش لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بۆ ئاشکراکردنی ھۆکاری دیارنه‌مانی ئه‌و كارتانه، لەگەڵ سزادانی ئەو فەرمانبەرانەی کە کەمتەرخەم بوون، پێکھێناوە.”
جومانه غهڵاوی، وتووشیه‌تی: “ئەو کارتانه‌ی دەنگدان کە دیارنه‌ماون، ھەڵوەشێندراونەتەوە، چونکە ناتوانرێت بۆ دەنگدان بەکاربھێندرێن جارێكی تر.”
وته‌بێژه‌كه‌ی كۆمیسیۆن ڕەتیشیکردووهتهوه، کە 4 ملیۆن کارتی دەنگدان دیارنه‌ماون و باسی له‌وه كردووه، “ئەو دەنگۆیەی بڵاوکراوەتەوە، دوورە لە راستییەوه.”
مستەفا کازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ڕۆژی 6ی حوزەیرانی ساڵی داھاتووی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دیاریکرد و تائێستا هیچ لایه‌نێكی سیاسی ڕه‌تینه‌كردووه‌ته‌وه و مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانیش پشتیوانی‌یان كردووه و په‌رله‌مانی عێراقیش له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و بازنه‌كانی په‌سه‌ندكرد.