هاواری فرۆشتنی “دۆ”كه‌یان دوایین هاوار بوو

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 14ی تشرینی دووه‌م، سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، هۆكاری شەڕەكەی دوێنێ شەوی بەردەم مزگەوتی گەورە بەهۆی “هاواركردنه‌وه‌ بووە بۆ فرۆشتنی دۆ.”

وتیشی، شەوی ڕابردوو لە نزیک مزگەوتی گەورەی سلێمانی، کەسێک “دۆ”ی فرۆشتووە و هاواری بۆ کردووە، تۆمەتبارەکانیش وتویانە بۆ ئەوەندە هاوار دەکەیت؟ دواتر شه‌ر له‌نێوانیاندا ڕوویداوه‌ و بەهۆیەوە 2 کەس بە چەقۆ کوژراون”.

وتیشی، ” ئەو دوو گەنجەی کوژراون کوردن و له‌دایكبووی 1996ن و بە برینداری گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، بەڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یانه‌وه‌ هەردووکیان گیانیان لەدەستداوە.”

باسی له‌وه‌شكرد، “كه‌ تۆمەتبارەکان لەڕێگەی کۆڵان و قەیسەریەکانی نزیک لە مزگەوتی گەورە ویستوویانە هەڵبێن، بەڵام پۆلیسی فریاکەوتن دەستگیریان كردوون و له‌ئێستادا به‌ بڕیاری دادوه‌ری هه‌موویان به‌ندكراون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.”

ھەواڵی زیاتر