وەزارەتی پێشمەرگە بۆ باڵكێش: داوا دەكەین هێزە عێراقییەكان بكشێنەوە

وەزارەتی پێشمەرگە داوای لە بەغدا کردووە ئەو هێزە عێراقییەی کە لە سنووری گەرمیان جێگیرکراوە بکشێنێتەوە و دەڵێت: پێچەوانەی ئەو لێک تێگەشتنەیە کە لە نێوانماندا واژۆکراوە.

لیوا قارەمان کەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی بالکێشی راگەیاند، هێزە كان ئێستا 500 مەتر لە دوایین سەنگەری پێشمەرگە جێگیرکراون، وەزارەتی پێشمەرگەش داوای لە بەغداد کردووە هێزەکە بکشێنێتەوە.

لیوا قارەمان گوتی “بۆ کشاندنەوەی هێزەکە، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆککۆمار و حکومەتی عێراقیش قسەی کردووە”.

چەند رۆژێکە هێزێکی سوپای عێراق لە گوندی کارێزەی سەر بە قەزای کفری جێگیر کراون.

ھەواڵی زیاتر