پیاوێکی نەیجیری 107 ژنی هێناوە و دەڵێ سروشم بۆ هاتووە
محەممەد ئەبوبەکر، پیاوێکی بەتەمەنی نەیجیرییە، تەمەنی 92 ساڵە و تاوەکو ئێستا 107 ژنی هێناوە، ئێستا لەگەڵ 97 ژنیان دەژی.
محەممەد ئەبوبەکر دەڵێ” ئەو لەلای خواوە سروش “وەحی” بۆ دێت و فەرمانی پێکراوە هاوسەرگیری زۆر بکات.
ئەو پیاوە نەیجیرییە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2008 ناوبانگی دەرکرد، کە ئەوکاتە 86 ژن و 150 منداڵی هەبوو.
ئەو پیرە پیاوە کە لە گوندێکدا دەژی، بەبێ ئاگاداری یاسا و شەریعەت ئەو هاوسەریگریانەی کردووە، هەرچەندە لەلایەن پیاوانی ئاینییەوە هۆشداری پێدراوە کە ناتوانێت زیاتر لە 4 ژن بێنێت، بەڵام ئەو رەتیدەکاتەوە و دەڵێ: پیاو ئازادە لەوەی چەند ژن بێنێ.