ههولێر..ئۆتۆمبێلێك كرێكارێكی شارهوانی كوشت
كاروان كهلاری/ باڵكێش
سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر بڵاویكردهوه، ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ی تشرینی دووهم، لە ئەنجامی تیژڕۆیی شۆفێرێك، كرێكارێكی سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر سەر بە بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی بەناوی (دارەوان ئیسماعیل فهتاح) لەكاتی ئەركی خاوێنكردنەوەی شەقامی 100 مەتری ئۆتۆمبێل لێیدا و بهوهۆیهوه گیانی لەدەستدا.
شارهوانی ههولێر ئهوهشی خستووهتهڕوو، “كرێكارەكە تەمەنی 28 ساڵە وخێزاندارە و خاوەنی 3 منداڵە و كرێكاری كۆمپانیای قەدەرە.”
دهشڵێت، “داوا لە سەرجەم شۆفێران دەكەین خێراییان كەمبكەنەوە بەتایبەت لەو شوێنانەی كە هاتووچۆی هاوڵاتیان و كاركردنی كرێكارانی لەسەرە.”