بەبێ رێنمایی تەندروستی پرسە بۆ قادری حاجی عەلی دادەنرێت

ڕۆژی دوو شەممەی رابردوو، قادری حاجی عەلی، یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان لە بەهۆی کۆرۆناوە کۆچی دوایی کرد و ئەمڕۆش لە رێورەسمێکدا بەخاک دەسپێردرێ.

بە گوێرەی زانیارییەکانی باڵکێش کە لە سەرکردەیەکی گۆڕانەوە دەستی کەوتووە، هەموو سەرکردەکانی بزووتنەوەی گۆڕان و هەردوو کوڕەکەی نەوشیروان مستەفا ( چیا و نما ) بەشداری لە مەراسیمەکەدا دەکەن.

هەر بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، لە شوێنێکی کراوە پرسە بۆ قادری حاجی عەلی دادەنرێت.

ھەواڵی زیاتر