تۆڕی وێستگەکانی بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە مانگی تشرینی یەکەمدا 97 بومەلەرزە لە هەرێمی کوردستان روویانداوە، بەڵام 73 بومەلەرزەیان لە خوار 3 پلەی رێختەرەوە بووە.
تۆڕی وێستگەکانی بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لە ڕاپۆرتێکیدا کە وێنەیەکی باڵکێش بۆ ناردووە دەڵێ” لە مانگی 10ی 2020دا 97 بومەلەرزە لە هەرێمی کوردستان روویانداوە، بەرزترینیان لە 24.10.2020 بووە کە ناوەندەکەی لە قەزوین بووە لە ئێران، کە گوڕەکەی 5.4پلەی رێختەر بووە، هەروەها نزمترینیش 1.7 پلەی رێختەر بووە لە دەربەندیخان کە لە 6.10.2020 لە قووڵایی 11.5کم روویداوە.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، زۆرترین بومەلەرزەی تۆمارکراو لە رۆژێکدا لە 18.10.2020 بووە کە 18جار بووە، لە کۆی 97 بوومەلەرزەی تۆمارکراو، 58 بوومەلەرزەیان لە ناوەوەی هەرێمی کوردستان و عێراق روویانداوە.
لە راپۆرتەکەی تۆڕی وێستگەکانی بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستاندا زیاتر هاتووە، لەو 97 بومەلەرزەیەی کە لە مانگی شوباتی رابردوو روویانداوە، 73 بومەلەرزەیان لەژێر 3 پلەی رێختەرەوە بووە کە هەستی پێ ناکرێت، ئەو بومەلەرزانەشی کە ناوەندەکانیان دەکەوێتە هەرێمی کوردستان 46 بومەلەرزەیان لەژێر 3 پلەی رێختەر بووە و تەنیا 2 یان لە سەرووی چوار پلەی رێختەرەوە بووە.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر