ئالان حەمەسەعید: بەدوای کەیسی مامۆستا کەلەپچەکراوەکەدا دەچم و دەستبەرداری نابم
پاش ئەوەی ڕۆژی ١٣ی٧ ڤیدیۆیەكی ناخ ھەژێن دوور لەهەموو بەهایەکی مرۆڤایەتی لە سۆشیال میدیا بڵاوكرایەوە كە تیایدا مامۆستایەكی میلاكی وەزارەتمان( خوێندنی کوردی ) لە پارێزگای كەركوك بە كەلەپچەكراوی بە بێدێكی نەخۆشخانەوەیە و لە کاتێکدا خێزانەكەی بەناوی (منی) بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد ، پرسە و سەرەخۆشیمان هەیە بۆ بەڕێز مامۆستا محمد و خانەوادەی کۆچکردوو ( منی ) خان ، بە پێویستی دەزانم بە ھەموولایەكی ڕابگەیەنم:
۱ـ وەك وەزیری پەروەردە یەكەم كەس بووم ھەمان شەو خاوەندارێتی ئەم كەیسەم گرتە ئەستۆ. لەگەڵ بەڕێز وەزیری پەروەردەی حكومەتی فیدرال قسەم كرد و داوای تەداخولی خێرام لێكرد لە ڕێگای وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عێراقی فیدراڵەوە .
سوپاسیان دەكەم بە تایبەت بەڕێز ( علی حمید ) وەزیری پەروەردەی عێراق كە تا ئێستا (۳) جار پەیوەندی تەلەفۆنیمان ئەنجام داوە پێكەوە و ھاوكار بووە و بابەتەكەی گەیاند بە بەڕێز وەزیری تەندروستی عێراقی فیدرال و بریاری بەدواداچونی جدییان داوە.
۲- بەدوای ئەم کەیسەدا دەچم و دەست بەرداری نابم، ھەموو پشتیوانییەكی ماددی و مەعنەویشم بۆ بەڕێز مامۆستا محمد و خانەوادەكەی دەربڕیوە. ئامادەیم دەربڕیووە وەك وەزیری پەروەردە بریكارە یاساییەکانم ڕابسپێرم هاوکاری بن لە رووی یاساییەوە. ئەگەر مامۆستا محمد یش داوای یاسایی تۆماربكات ھەموو پاڵپشتیەكی دەكەم و ئەوەی پێویست بێت لەهەموو روویەکەوە بۆی ئەنجام دەدەم.
۳- بە مامۆستا محمد و خانەوادەكەی دەڵێم كە لە پێبژاردنی ئەو ئامێرەی زیانی پێگەیشتووە ئەوان تەنھا نین و تەحەمولی ئەو پێبژاردنە بەڕێز كاك مسرور بارزانی بەشەخسی دەیكات.
ئالان حمەسعید صالح
وەزیری پەروەردە
٢٠٢٠/٧/١٦