بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای قەرز دەدات، لە پرۆژە یاساکەدا کە خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کراوە، حکومەت داوای 41 تریلیۆن دینار قەرزی کردووە، بەڵام قەرزەکە بۆ 12 تاوەکو 15 تریلیۆن دینار کەمکراوەتەوە.
بڕیارە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە11.11.2020 پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە، دەنگدانیش لەسەر پرۆژە یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی یەکەمین بڕگەی بەرنامەی کارە.
شێروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێڕاق ڕایگەیاند، هەندێ لایەن و فراکسیۆن دەیانەوێ پشکی کورد لەو قەرزەدا دیاری نەکرێت، بەڵام فراکسیۆنە کوردستانییەکان ئەمە قبوول ناکەن و بەشداریی لە دانیشتنەکەدا ناکەن.