پاسێکی گەشتیارانی سلێمانی له‌ توركیا وه‌رگه‌ڕاوه‌ و بریندار هه‌یه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

پاسێكی گه‌شیاریی كه‌ به‌مه‌به‌ستی گه‌شت له‌ شاری سلێمانییه‌وه‌ به‌ڕێكه‌وتبوو‌ بۆ توركیا بۆ گه‌شتكردن، له‌ شاری ڕوهای باكوری كوردستان وه‌رگه‌ڕا‌ و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ سه‌رنشینه‌كانی برینداربوون و تائێستا باری ته‌ندروستی هه‌ندێكیان ناجێگیره‌ و گه‌شتیارێكی ته‌مه‌ن 29 ساڵیش به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

دوای ڕووداوه‌كه‌ ڕاسته‌وخۆ تیمه‌كانی فریاگوزاری و (UMKE) گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌ و برینداره‌كانیان گواستووه‌ته‌وه‌ بۆ دوو نەخۆشخانەیەکی شارەکە.

ھەواڵی زیاتر