كاروان كهلاری/ باڵكێش
خانهوادهی دكتۆر نهجمهدین كهریم، پارێزگاری پێشووی كهركوك، سوپاسنامهیهكیان ئاراستهی سهرۆك بارزانی كردووهو دهڵێن، “وەك خانەوادەی کۆچکردوو دکتۆر نەجمەدین کەریم، سوپاسی بێ پایانی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین، لە بەرامبەر هەواڵپرسین و خەمخۆری بەردەوامی بەڕێزتان بۆ دۆخی کۆچکردوو، چ لە ماوەی نەخۆشکەوتنی دکتۆر نەجمەدین، تا ساتی کۆچی دوایی و دواتریش هێنانەوەی بۆ کوردستان و بە خاکسپاردنی، کە بەردەوام لە پەیوەندی و ھاوکاریدا بوونە.”
دهقی سوپاسنامهكه:
بەڕێز/ کاك مەسعود بارزانی، سەرۆکێ پارتی دیموکراتی کوردستان
بابەت/ سوپاسنامە
پاش سڵاو وڕێز…
وەك خانەوادەی کۆچکردوو دکتۆر نەجمەدین کەریم، سوپاسی بێ پایانی خۆمانتان پێی ڕادەگەیەنین، لە بەرامبەر هەواڵپرسین و خەمخۆری بەردەوامی بەڕێزتان بۆ دۆخی کۆچکردوو، چ لە ماوەی نەخۆشکەوتنی د. نەجمەدین، تا ساتی کۆچی دوایی و دواتریش هێنانەوەی بۆ کوردستان و بە خاکسپاردنی، کە بەردەوام لە پەیوەندی و ھاوکاریدا بوونە.
لەم سونگەیەوە زۆر سوپاسی بەڕێزتان دەکەین و بەهیواین هەمیشە لە تەندروستییەکی باشدا بن.
خانەوادەی کۆچکردوو
دکتۆر نەجمەدین کەریم
2020/11/10