“هەرکەسێک سووکایەتی بە پێغەمبەر بکات سزا بدرێت”
پەرلەمانتارێکی عێراق پرۆژە یاسایەکی بۆ سزادانی ئەو کەسانە ئامادەکردووە کە سووکایەتی بە پێغەمبەری ئیسلام –د.خ- دەکەن و دەڵێ” بۆشاییەکی یاسایی پڕ دەکاتەوە”.
سەباح ساعیدی ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئامادەکردنی ئەو پرۆژەیە دوای داواکارییەکەی موقتەدا سەدر ھاتووە لەو بارەیەوە، ئەوەش بۆشاییەکی یاسایی پڕدەکاتەوە.
بە گوێرەی پرۆژە یاساکە، سزای زیندانی لەنێوان 3 بۆ 15 ساَڵ دیاریکراوە بۆ ھەر کەسێک کە سووکایەتی بە پێغەمبەری ئیسلام بکات.