كاروان كهلاری/ باڵكێش
لەمیانهی بهڕێوهچوونی مەراسیمی پڕچەککردنی دوو لیوای پێشمەرگە، شۆڕش ئیسماعیل، وهزیری پێشمهرگهی حكومهتی ههرێمی كوردستان، ڕایگهیاند، “لە قۆناغێکی ھەستیارداین و ھەست بە مەترسییەکانی داعش و بەھێزبوونەوەیان دەکەین.”
وتیشی، “خۆمان بۆ ھەر ئەگەرێکی لەناکاو ئامادهكردووه، بۆ ئەوەش پێویستمان بە ھاوکاریی و ھەماھەنگی ھاوپەیمانەکانمان ھەیە بۆ ڕەواندنەوەی ئەو مەترسییە.”
وەزارەتى پێشمەرگە لە 14 لیواى یەکخراو پێکهاتووە، کە لەلایەن هاوپەیمانانەوە مەشق و ڕاهێنانیان پێدەکرێت و هاوکارى سەربازى دەکرێن.
لەچەند ساڵى ڕابردوودا ئەمریکا دوو لیواى پێشمەرگەى پڕچەککرد و بڕیاریشیدا بە قۆناغ سەرجەم لیواکانى تر پڕچەک بکات و مانگانەش بڕه پارەیهك بۆ مووچەى پێشمەرگە وەک هاوکاریی بداته هەرێمی كوردستان.
هاوكات، جێگری سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی پێشمهرگهش ڕایگهیاندووه، “لەم مانگەدا لیواى 14 و 16 لەلایەن هاوپەیمانانەوە بەچەکى نوێی ئەمریکى پڕچەک دەکرێن و سەرجەم پێداویستییە سەربازییەکانى تریشیان پێدەدرێت.”