بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.8 پلەی رێختەر، شاری سلێمانی و دەوروبەری هەژاند، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
سایتی یو ئێس جی ئێسی تایبەت بە کەشناسی و بوومەلەرزە رایگەیاند، چەقی بوومەلەرزەکە شارۆچکەی چەمچەماڵ بووە و گووڕەکەی 4.8 پلە بووە ، لە سلێمانی و کەرکووک و هەولێریش هەستی پێکراوە.
بوومەلەرزەکە کاتژمێر 2:10 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ روویداوە .