كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
بەڕێوبەرى گشتى پەروەردەى گەرمیان دەڵێت: “هەر فێرخوازێک بەشدارى سیستەمى ئەلیکترۆنى ئەمساڵى خوێندن نەکات، ئەوا 20 نمرەى لێدەبڕدرێت.”
دارا ئەحمەد سەمین، بەڕێوبەرى گشتى پەروەردەى گەرمیان، ده‌شڵێت: “هەر فێرخوازێک بەپێى ئەو کۆدەى کە پێىدراوە بەشدارى سیستەمى ئەلیکترۆنى پرۆسەى خوێندنى ئەمساڵ نەکات، ئەوا 20 نمرەى لێدەبڕدرێت، چونکە ئەو 20 نمرەیە لەسەر بەشداریکردنە.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “هەر لەو ڕێگەیەشهوه تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت، ئەگەر بەشدار نەبێت، ئەوە ناتوانێت تاقیکردنەوەش ئەنجام بدات.”
ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه كه خوێندن به‌شێوازى ئۆنلاین بێت، جگه له 3 پۆل، كه ئه‌وانیش له‌م مانگه‌دا خوێندنیان ڕاگیرا به كاریگه‌ریی زیادبوونى حاڵه‌ته‌كانى توشبوونى كۆرۆنا.