ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ئه‌م پرسه له كۆبوونه‌وه‌دایه
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەسەر وەرگرتنی قەرز دەستیپێكرد، كە ئەمڕۆ شه‌ممه، 7ی تشرینی دووه‌م، خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەكرێت و بڕیارە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەش پڕۆژەكە پەسەند بكرێت.
حكومەتی عێراق بۆ دابینكردنی مووچەی مانگه‌كانی 10 و 11 و 12ی ئەمساڵ، چاوەڕوانی پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای وەرگرتنی قەرزە و بۆ ئەو مەبەستەش داوای بڕی 41 ترلیۆن دیناری كردووە، بەڵام پێناچێت پەرلەمان بەو بڕە ڕازی بێت و كەمتری دەكەنەوە.